پۆڵەتیك پرێس:
بەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی، كە هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق ئەنجامیاندا، دوو سەركردەی داعش لەكەركوك دەستگیركراون.
عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق، دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان ئەنجامداوەو توانیویانە دوو سەركردەی داعش دەستگیربكەن.
عەمید یەحیا رەسوڵ راشیگەیاند، ئەو دوو سەركردەی دەستگیركراون بەناوەكانی (ن.ح) و (م.ن.ن) بوونو دوای نیشتنەوەی ئاسمانی بەهەلیكۆپتەرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدۆڵی زگیتۆن لە پارێزگای كەركوك دەستگیركراون.
هەروەها رایگەیاندووە، ئەو دوو كەسەی دەستگیركراون، سەركردەی داعشن و بەرپرسی پاڵپشتی دابینكردنی لۆجستی چەكدارانی داعشن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان هەروەها رایگەیاند، دەستگیركردنەكە لە بەرەبەیانی رۆژی یەك شەممەدا بووە، ئەوەش بە هەماهەنگییەكی باڵا لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق.