سۆران عومەر: بەبڕیاری سیاسی بەشەبودجە بۆ ھەرێم نایەت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق هەشت نوسراوی ئاراستەی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت لە هەرێم دەکات و 10 سکاڵایان لەسەر تۆماردەکات.

لە بڵاوکراوەیەکیدا سۆران عومەر ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی ھەرێم ھیچ گرێبەست و زانیاریەک نادات بە وەزارەتی نەوت و چاودێری دارایی.

وتیشی، وەزارەتی نەوتی عێراق 12 نوسراوی ئاگادارکردنەوە بۆ حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق و سۆمۆ و چاودێری دارایی دەنێرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، “بەبێ ڕێکەوتن لەسەر پرسی نەوت و گاز تاکو دەرچونی یاسای نەوت و گازی عێراق، بەبڕیاری سیاسی بەشەبودجە بۆ ھەرێم نایەت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا