فەرمانگەی ئاوی شارەزوور وەڵامی كارەبای سلێمانی دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور رەتیدەكاتەوە داوای كەمكردنەوەی كارەبای گوندی بێستانسوریان كردبێت.

ئەمڕۆ شەممە 7ی ئابی 2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە رونكردنەوەیكدا بڵاویكردەوە، كە بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەك لە ئێستادا بەرنامەی کارەبای بێستان سور شەش كاتژمێر كەمكراوەتەوە، دانانی بەرنامەی كارەبای ئەو گوندەش لەسەر داوای فەرمانگەی ئاوی سنورەکە دانراوە.

لەبەرامبەردا هەر ئەمڕۆ شەممە، فەرمانگەی ئاوی شارەزور لە رونكردنەوەیكدا وەڵامی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دایەوە رایگەیاند “پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور كە ئاوی خواردنەوە دابین دەكات بۆ زیاتر 200 هەزار دانیشتوانی سنورەكە، ئێمە بەهیچ جۆرێك داوامان نەكردووە كە كارەبایگوندی بێستانسوور كەم بكرێتەوە بۆ18 كاتژمێر، چونكە ئەوە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە”.

لەرونكردنەوەكەی فەرمانگەی ئاوی شارەزوردا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی) خۆی بڕیاری داوە بە كەمكردنەوەی كارەبا بۆ دانیشتوانی ئەو گوندە، لەئەنجامی نەبەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لەلایەن هاوڵاتیانیانەوە.

فەرمانگەی ئاوی شارەزور دوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات هەستن بەكاری خۆیان بۆ ئەوەی كێشەی زیاتر و باج نەدانی خەڵكی لێ نەكەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا