ئینستاگرام چەند تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد

پۆڵەتیک پرێس

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند، چەند تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ ئەپەکەی زیادکردووە لەناویاندا خزمەتگوزاری ‘rails’کە هاوشێوەی ئەپی تیکتۆکە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی سەر بە کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، لە ئێستادا لە تاقیکردنەوەی چەند تایبەتمەندێتییەکی نوێدایە کە گۆڕانکاریی بەرچاو لە شێوەی گشتی ئەپەکەیدا دەهێنێتە ئاراوە.

هاوکات، ماڵپەڕی تایمز نیوز ناو رایگەیاندووە، گۆڕانکارییەکان خۆیان لە زیادکردنی خزمەتگوزاری بازاڕکردن لەگەڵ زیادکردنی خزمەتگوزاری ‘rails’ هاوشێوەی تیکتۆکدا دەبینێتەوە.

ئینستاگرام دەیەوێت لە رێگەی زیادکردنی خزمەتگوزاری بازاڕکردنەوە سەرنجی کۆمپانیا و بازرگانەکان رابکێشێت، هاوکات خزمەتگوزاری “rails” هاوشێوەی ئەپی تیکتۆک رێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڤیدیۆی ١٥ چرکەیی دابنێن و بەکارهێنانی ئاسان بێت.

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٠دا لەلایەن کیڤن سیسترۆم  و مایک کریگەرەوە دروستکراوە و لە ئێستادا لەلایەن فەیسبووکەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا