پۆڵەتیک پرێس
گۆڕانکارییەکی نوێ لەماوەی لایڤکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وا لە ئەپەکە دەکات ببێتە ئەپێکی کردەییتر و بەسودتر بۆ بەکارهێنەرانی.
بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە باس لەوە دەکەن، ماوەی لایڤکردنی ئینستاگرام لە سەعاتێکەوە بۆ چوار سەعات زیادی کردووە لە زۆرێک لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان.
دەشڵێن: ئەم تایبەتمەندێتییە بۆ ئەو کەسانە بەردەست دەبێت کە مێژوویەکی باشی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیان هەیە و هیچ سكاڵایەکیان لەسەر تۆمار نەکراوە.
هاوکات، بەکارهێنەران دەتوانن بۆماوەی ٣٠ رۆژ تەماشای لایڤەکانیان بکەنەوە و دەشتوانن لەسەر ئەپی دووبارە بڵاویبکەنەوە.
بەکارهێنەران پێیانوایە، زیادکردنی کاتی لایڤی ئینستاگرام زۆر یارمەتیدەرە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەمەبەستی کار و کۆبوونەوە و ڤیدیۆی فێرکاری ئەپەکە بەکاردەهێنن.
لەماوەی رابردووشدا، ئینستاگرام هەندێک گۆڕانکاری سودبەخشی پێشکەشی بەکارهێنەران کرد لەوانەش، تایبەتمەندی شاردنەوەی کۆمێنتی خراپ و نەشیاو.