لە ئیسرائیل دژی حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ خۆپیشاندانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەزاران هاوڵاتی ئیسرائیلی لە شاری تەل ئەبیب دژی حکومەتەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار ئیسرائیلی لەناوەڕاستی تەل ئەبیب دژی حکومەتە نوێیەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو خۆپیشاندەرانە چەندین دروشمیان هەڵگرتووە و یەکێک لەو دروشمانە لەسەر وێنەیەکی نەتەنیاهۆ نوسیویانە “سەرۆک وەزیرانی تاوانبار”.

پێشتریش ڕادیۆی فەرمی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەندامانی کنێستی ئیسرائیل بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی دژبە نەتەنیاهۆ بکەن و لەنێویشیاندا ئەندام پەرلەمانی بەڕەگەز عەرەب “ئەیمەن عەودە” هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا