باران بارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەپۆڵێکى باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات لەگەڵ هاتنى بارستە هەوایەکى سارد، کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا رۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت .

هاوکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان هەور دەبێت بەگشتى، باران بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى حاجى ئۆمەران و چۆمان و سۆران دەبێت، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان  بە هۆى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد .

ئەوەش هاتووە، سبەی لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى لە کاتەکانى بەیانى زوو باران بارین بەردەوامى دەبێت لە سەر ناوچە جیاجیاکان هەروەها بەفر بارین لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا