یەكێتی مامۆستایان هەڵوێستی خۆی لەبارەی راگرتنی خوێندنی ناوپۆل راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی بڕیاری راگرتنی خوێندنی ناوپۆلەكان رایگەیاند، تەندروستی مامۆستا و قوتابی خوێندكاران لای ئەوان لە هەموو شتێك گرنگترە و بۆ ئەم قۆناغە بڕیارەكە بەباش دەزانن.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەرچەندە بڕیاری راگرتنی خوێندنی ناوپۆل كاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن دەبێت، بەڵام سەلامەتی و تەندروستی مامۆستا و قوتابی خوێندكاران بۆ ئەوان لە هەموو شتێك گرنگترە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ژمارەیەكی زۆر مامۆستا و قوتابی توشی كۆرۆنا بن شتێكی خراپە، ئەو بڕیارەش كە دراوە لەبەرژەوەندی خەڵكەو هەوڵدەدەن خۆیان لەگەڵ دۆخەكە بگونجێنن.

رۆژی یەكی ئەم مانگە لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بەهۆی توشبوونی ژمارەیەك مامۆستا و قوتابی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا پڕۆسەی خوێندن لە ناو قوتابخانەكان تاكو سەرەتای مانگی داهاتوو رابگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا