یەكێتی مامۆستایان: لەكاتی خۆیدا موچە بدرێت قەرەبووی خوێندن دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان جەخت لەوە دەكەنەوە، ئەگەر حكومەت هەر 30 رۆژ جارێك موچە بدات ئەوا قەرەبووی خوێندن دەكرێتەوەو دەتوانرێت خوێندنی ئەمساڵ بەبێ كێشە تەواو بكرێت.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە میانی بەشداری لە بەرنامەی سپێدانی رادیۆی پۆڵەتیك رایگەیاند، ئەو بڕیارانەی لەمساڵدا وەزارەتی پەروەردە پەنای بۆبردووە بڕیاری ناچارین، ئەوان پێشتریش هیچكات لەگەڵ سیستمی ئەلكترۆنی نەبوون، بەڵكو لەگەڵ ئەوە بوون سێ رۆژ لە ناو پۆل دەوام بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خوێندنی ئەلكترۆنی ناگونجێت، دەكرێت یاریدەدەر بێت، ئێستاش بەشێوەیەكی گشتی كاتی ئەوە هاتووە پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە، لەبەرئەوەی چی لەرووی دەروونی و چی لەرووی مانەوەی خوێندكار و قوتابیان لەماڵەوە دۆخەكە قورسە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستیەكان لەسەرەتای مانگی ئازار پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم ناوەندەكان دەستپێبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا