واژۆ بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنی ناو پۆل كۆدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت “بەهۆی دروستبونی كێشە لە پرۆسەی خوێندنی ئەلكترۆنی و نەبونی هێڵەكانی ئینتەرنێت و پێداویستیە ئەلكترۆنیەكان، لە ناو مامۆستاو خوێندكاراندا واژۆ بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنی ناوپۆل كۆكراوەتەوە”.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “هەر لەسەرەتای بەئەلەكترۆنی كردنی خوێندن كۆمەڵێك سەرنج و تێبینیمان هەبووە بەوەی ئەو پرۆسەیە سەركەوتوو نابێت، داوامان لە وەزارەتی پەرورەدەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بەو بڕیارەدا بچێتەوە”.

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وتیشی “بەهۆی دروستبوونی كێشە لە نەبونی هێڵی ئینتەرنێت لە گوندەكانی چەند شوێنێك و نەبونی ئامێری پێویست بۆ خوێندكار و قوتابیان پرسەی خوێندن بە ئەلكترۆنی سەركەوتوو نابێت و پێویستە بۆ ماوەیەكی كەمیش بێت ئەگەر هەفتەی یەك رۆژیش بێت خوێندن لە ناوپۆل دەستپێبكاتەوە”.

بەوتەی عەتا ئەحمەد بەشێك لە مامۆستایانی قوتابخانەكان واژۆیان كۆكردۆتەو پابەندی ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەرورەدە نەبن و خوێندنی ناو پۆل دەستپێدەكەنەوە، بەلەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بەهۆی زۆربوونی توشبوون بە كۆرۆنا دەوامی خوێندنگەكان لەناو پۆل راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا