یەكێتی مامۆستایان: وەزیری پەروەردە پێی وتین خوێندنی ئەلیكترۆنی شكستی هێناوە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی نەبونی پلان بۆ خوێندن لەهەرێمی كوردستان پرۆسەی خۆێندن لەبەردەم مەترسیدایەو وتەكانی وەزیری پەروەردەش ئەوەمان پێدەڵێت كە خوێندنی ئەلیكترۆنیش شكستی گەورەی هێناوە.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە نەدەبوو بەو شێوە خراپە مامەڵەی لەگەڵ پرۆسەی خوێندن  كوردستان بكردایە و هەر رۆژەی بڕیارێكى لەسەر پرۆسەی خوێندن بدات و هەموولایەك بخاتە دڵەڕاوكێیوە.

وتیشی، پرۆسەی پەروەردە لەهەرێمی كوردستان لەقەیراندایە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بێبەرنامەیی وەزارەتی پەروەردەو نەبونی روئیاو ستراتیژێیەتی ورد و  راوێژنەكردن بەپسپۆڕانی بواری پەروەردە لەسەر ئالێتەكانی پرۆسەی خوێندن لەهەرێمی كوردستان.

سەبارەت بەكەمكردنەوەی بابەتەكانی خوێندن جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وتی، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە لەسەر كەمكردنەوەی بابەتەكان لەماوەی رابردوش دەتوانرا كاری لەسەر بكرێت و پرۆسەی خوێندنیش رانەگیرایە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، بەبێ هۆكار دەرگای ناوەندەكانی خوێندن ناكرێتەوە لەبەر ئەوەی تەواوی شوێنە قەرەباڵغ و گشتییەكان  كراوەن و دەرگای ناوەندەكانی خوێندن داخراون  ئەوەش ئەوە دەردەخات پرۆسەی فێركردن و پەروەردە لەبەردەم مەترسی جدیدایە و  نابێت كۆرۆنا بكرێتە بیانو پێویستە بەزوویی ئاوڕی جدی لەكەرتی پەروەردە بدرێتەوە

وتەكانی جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دوای ئەوەدێت كە ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی ئایار، ئالان حمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، دوای جەژن دوای جەژن وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەدات و پرۆگرامی خوێندنی وانەکانی  قۆناغی یەكەمی بنەرەتی  تا 11ی بۆ 5 بابه‌ت کورت كراونەتەوە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا