لە دەروازەیەکی سنووری عێراق دەست بەسەر پێنج ملیۆن دۆلاردا گیرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دەست بەسەر پێنج ملیۆن دۆلاری چەند بازرگانێکدا گیراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند بازرگانێک ویستوویانە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بە قاچاخ لەڕێی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل ببەنە دەرەوەی کوردستان.

هاوکات، چەند کەسێک لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکراون و سزای ماددیشیان بەسەردا سەپێنراوە.

جێی ئاماژەیە لە 11ی شوباتەوە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، بردنەدەرەوەی پارە بەشێوەی کاش قەدەغەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا