بەریتانیا بەفەرمی سوپای پاسدارانی ئێران وەک دامەزراوەیەکی تیرۆرستی لەقەڵەم دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، لەندەن بڕیاریداوە سوپای پاسدارانی ئێران بەفەرمی وەک دامەزراوەیەکی تیرۆرستی لەقەڵەم بدات.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە لەندەن دوای دەستگیرکردنی حەوت هاوڵاتی بەریتانی دێت لەناوخۆی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە.

هاوکات، وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی بەریتانیا ئامادەکاری تەواوەتیان کردووە بۆ ئەوەی حکومەتی بەریتانیا سوپای پاسدارانی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لەقەڵەمبدات.

هەفتەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ناو سوپای پاسداران ئاشکرایان کرد، حەوت هاوڵاتی بەریتانییان دەستگیرکردووە کە دەستیان هەبووە لە ناڕەزایەتییەکانی وڵاتەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا