کۆریای باکور هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆریای باکور ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەرپاکردنی جەنگی ئەتۆمی دژی وڵاتەکەی.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور ڕایگەیاند، ئەمریکا بەنیازە جەنگی ئەتۆمی دژی کۆریای باکور بەرپابکات.

هاوکات ئەمریکاشی تۆمەتبارکرد بەوەی لەگەڵ کۆریای باشور دەیانەوێت دۆخی نیمچە دورگەی کۆریا ئاڵۆزتر بکەن.

کۆریای باکور هۆشداریش دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، “ئەگەر بێت و بیر لە بەکارهێنانی هێز دژی وڵاتەکەی بکاتەوە ئەوا باجی قورس دەدات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا