دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوە، ئەوەش دوای تەواوبوونی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن.

بەپێی بەرنامەی كاری پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ كاتژمێر 01:00 ی دوای نیوەڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە و دەنگ بە دوو پڕۆژەیاسا دەدات كە بریتین لە پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دڵنیایی بەرپرسیارێتیی كەسیی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە 47ی 1990، پڕۆژەیاسای چارەسەركردنی ماوەی رادەستكردنی داواكاریی نووسراو لە یاسای ژمارە 13ی 2016ی هەمواری یەكەمی یاسای خاوەندارێتی بەڵگەنامە كە ناوی خوازراو بەكارهاتووە لەلایەن ئاوارە و كۆچبەران ژمارە 79ـی 2012.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكرێت كە پەیوەندییان بە لایەنی تەندروستییەوە هەیە و بریتین لە پڕۆژەیاسای خۆپارێزگاری لە زیانەكانی تووتن، پڕۆژەیاسای تەندروستیی دەروونی.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی دووەمیش بۆ دوو پڕۆژەی دیكە دەكرێت كە بریتین لە پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای دەستبەرداگرتنی موڵك و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی بەرپرسانی دەسەڵاتی پێشوو ژمارە 72ـی 2017؛ هەروەها پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای پێدانی میدالیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا