پۆڵه‌تیك پرێس
له ئه‌گه‌رى په‌سه‌ند نه‌كردنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى عێراق تا كۆتاى ئه‌مساڵ، مه‌ترسى هه‌یه عێراق به بێ یاسایى بودجه بمێنێته‌وه له‌مساڵدا، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مانى عێراقیش مه‌ترسیه‌كانى نه‌بونى یاساكه بۆ پارێزگاكان و هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو.
دانوستاى هه‌ردو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجە و دۆسیەی نەوت به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندی باڵای دانوستانكاری هەرێم سه‌ردانی شاری بەغدای كرده‌وه‌و بڕیارە لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی حكومی كۆببنەوە.
ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “پێده‌چێت سه‌ره‌تا پرۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵى عێراق په‌سه‌ند بكرێت، چونكه ئێمه زۆر هه‌وڵماندا هه‌ردو پرۆژه‌كه به‌یه‌كه‌وه په‌سه‌ند بكرێن، به‌ڵام پرۆژه یاسایى بودجه بۆ دواى پرۆژه یاسایى فیدراڵى دواخراوه.
وتیشى، له‌ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌كردنى پرۆژه یاسایى بودجه تا كۆتایى ئه‌مساڵ و نه‌بونى یاسایى بودجه له‌مساڵدا، ده‌بێته هۆى مه‌ترسى له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكانى عێراق وبه‌تایبه‌ت ناوچه دابڕێندراوه‌كان پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دروستده‌بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌پرۆژه یاسایى بودجه‌دا ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت ئه‌و بڕگه‌یه جێگیركراوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دانراوه، ته‌نها بۆ موچه خه‌رجبكرێت و به‌بێ لێبڕین به فه‌رمانبه‌ران بدرێت.