پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر وێبسایتی تایبەت بە ناونووسین بۆ پڕۆگرامی ڤیزەی هەمەجۆر (ناسراو بە ڤیزەی یانسیب 2024) بڵاوكردەوە و چەند رێنماییەكی لەوبارەیەوە خستەڕوو.
لینكی ناو تۆماركردنەكە:
رێنماییەكانی كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا:
1. ئەو وێبسایتەی ناوی لێوە تۆمار دەكەیت، سیستمێكی ئۆنلاینە و لە رێی كونسوڵخانەوە بەڕێوەنابرێت و ئاگاداربن كە تەنیا بۆ ئێرە هەرێمی كوردستان و عێراق نییە و بۆ هەموو جیهان و ئەو وڵاتانەی ئەم پڕۆگرامە دەیانگرێتەوە بەردەستە.
2. تەنیا سەرچاوە بۆ ناو تۆماركردن بۆ پڕۆگرامەكە ئەو وێبسایتەیە كە لە سەرەوە لە ناو پۆستەكە لینكەكەیمان داناوە. لە هیچ شوێنێكی دیكە و بە هیچ شێوەیەكی دیكە ناو تۆمار ناكرێت. بۆیە دڵنیابەرەوە لە دروستی وێبسایتەكە، چونكە زۆر وێبسایتی ساختە هەن.
3. لەسەر وێبسایتەكە رێنمایی تەواو بەردەستە لەسەر چۆنیەتی پڕكردنەوە و ئەو زانیاریانەی كە داوات لێدەكرێت.
4. دوای ئەوەی لەسەر وێبسایتەكە دەست دەكەیت بە تۆماركردنی زانیاریەكانت، دەبێت لە ماوەی 60 خولەكدا تەواوی بكەیت، ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر تێپەڕی، ئەوا وێبسایتەكە سفر دەبێتەوە و دەبێت دووبارە گشت زانیاریەكان تۆمار بكەیتەوە.
5. دوای ئەوەی ناوەكەت تۆمار دەكەیت، هەر لەسەر شاشەكەت، ژمارەیەكی تایبەتیت پێدەگات كە پشتڕاستی ئەوە دەكاتەوە ناوت تۆماربووە و پێی دەوترێت كۆنفێرمەیشن نەمبەر (Confirmation Number). ئەو ژمارەیە لای خۆت هەڵبگرە كە دواتر بەكاریدههێنیت بۆ زانینی ئەنجامەكە.
6. تەنیا یەك جار بۆت هەیە ناوت تۆمار بكەیت و ئەگەر لە یەك جار زیاتر ناو تۆمار بكەیت، ئەوا مافی سودمەندبوونت لە پڕۆگرامەكە نامێنێت. بۆ ئەوەی بزانیت ناوت تۆماربووە، ئەبێت راستەوخۆ دوای ناوتۆماركردنەكە و داگرتنی دوگمەی ناردن (Submit)، كۆنفێرمەیشن نەبەرەكەت پێبگات لە سەر شاشەكەت.
8. ئەنجامی ناو تۆماركردنەكە لە مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو دەردەچێت. هەر لەسەر هەمان وێبسایت و بە بەكارهێنانی كۆنفێرمەیش نەمبەرەكە و ناوی خۆت و ساڵی لەدایكبوونت، دەرئەنجامەكەت دەست دەكەوێت.
9. بە هیچ شێوەیەك و لە هیچ بارودۆخێكدا بە ئیمێڵ و پەیوەندی تەلەفۆنی و نامە ئەو دەرئەنجامەت پێناوترێت. هەركات شتی وات بۆ هات، یەكسەر وەكو كاری ساختەكاری رەچاوی بكە و سەرچاوەكەی بلۆك بكە.