نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە و لە ئێستادا بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت زیاد لە 85 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 26 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشبینی دەکرێت بەهۆی لابردنی ڕێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، نرخەکانی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە بچن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا