ساڵی رابردوو 32 هەزار حاڵەتی ئاگر كەوتنەوە لە عێراق روویانداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق ئاماری ئاگركەوتنەوەی لە شارەكانی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەغدا زۆرترین و كەركوك كەمترین روداوی ئاگركەوتنەوە تیایاندا رویداوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق بڵاویكردەوە، لە ماوەی ساڵی 2022 دا، 32 هەزار و 477 روداوی ئاگركەوتنەوە لە سەرجەم شارەكانی عێراقدا روویاندواە، جگە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، روداوەكانی لە باڵەخانە حكومی و بازرگانییەكان و كارگە و كۆگا و خانوی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان، زەویە كشتوكاڵییەكان و كێڵگە و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل رویانداوە.

راشیگەیاندووە: زۆرترین روداوی ئاگركەوتنەوە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە كە رێژەكەی دەگاتە 13 هەزار و 297 روداو، پێنج هەزار و 589 روداویان بەهۆی دەستكاریكردنی منداڵان و 1362 روداویشیان بەهۆی جگەرەوە بووە.

بەرگری شارستانی عێراق باسی لەوەشكرد، 1280 روداویان بە دەستی ئەنقەست بووە و 774 روداو بەهۆی دزەكردنی غاز و 25 روداویش بەهۆی خۆسوتاندنەوە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا