وەزارەتی سامانەسروشتییەکان: هێرشە موشەکییەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر زیانی گیانی و ماددی نەبووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “هێرشە موشەکییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سلێمانی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە”.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوەی لەو هێرشانەی لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا کرانەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر”.

جەختی لەوەشکردەوە، “پڕۆسەی بەرهەمهێنان لەناو کێڵگە غازییەکە وەک خۆی بەردەوامی هەیە و ئەو هێرشانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر پڕۆسەکە نەبووە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی دوو ڕۆژدا ئەمڕۆ هەینی بۆ جاری دووەم کێڵگەی غازی کۆرمۆر موشەکباران کرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا