لە باکووری کوردستان دوو بوومەلەرزەی دیکە روویاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پارێزگای مەلەتی باکووری کوردستان دوو بوومەلەرزەی دیکە بە گوڕی 4.1 و 5.0 پلەی رێختەر روویاندا.
بوومەلەرزەی یەکەم کاتژمێر 07:53ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی بەتاڵگازی سەر بە پارێزگای مەلەتی روویدا.
هەروەها بوومەلەرزەی دووەم کە گوڕەکەی 5.0 پلەی رێختەر بووە، کاتژمێر 07:50 خولەک لە شارۆچکەی یەشیلیورت روویداوە.
 رۆژی 6ی ئەم مانگە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر لە شارۆچکەکانی پازارجخ و ئەلبیستانی مەرەشی دا، بەهۆیەوە ١٧ هەزارو ٦٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو بە هەزارانی دیکەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا