پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشکرایکرد، هاتووچۆی گەشتیاری لە ئەمشەوەوە بۆماوەی دوو ڕۆژ ڕادەگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە29ی شوبات، دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند،” ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەین، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە ڕادەگیرێت و تا کاتژمێر 7ی بەیانی ڕۆژی شەممە2ی ئاداری 2024 بەردەوام دەبێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە کۆماری ئیسلامی ئێران.
ڕوونیکردەوە، تەنها هاتووچۆی گەشتیاری ڕادەگیرێت، هاتووچۆی بازرگانی ئاساییە و ڕاناگیرێت.