پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە وەڵامی پەرلەمانتارێکی پارتیدا دەڵێت، لێدوانەکانی ئەو پەرلەمانتارە، ەواشەکارییە بۆ پەردەپۆشکردنی شکست و گەندەڵییەکانی حکومەت
کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری یەکێتی دەڵێت، لێدوانەکانی هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی، ەواشەکارییە بۆ پەردەپۆشکردنی شکست و گەندەڵییەکانی حکومەت
ئاماژە بەوەش دەدات و دەڵێت، هەندێک پەرلەمانتار تەنها بۆ پەردەپۆشکردنی شکست و گەندەڵییەکانی حکومەتی هەرێم چەواشەکاری دەکەن سەبارەت بە پرسی داهات و مانگانە وەک کاوێژێکی سیاسی دووبارەی دەکەنەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی وتی قاچاخچیتی لە هەموو دەروازەکانی هەرێمدا هەیە بەڵام هەندێک لە پەرلەمانتاران تەنها چاویان لەسەر دەروازەکانی سلێمانییە، ئەگەرنا هەمان دۆخ لە هەولێر و دهۆکیش هەیە و چەندین داهات لە ڕێگەی کۆمپانیای تایبەتەوە لە دەروەزەکانی هەولێر و دهۆک وەردەگیرێت بەبێ ئەوەی بگەڕێندرێتەوە خەزێنەی حکومەت.
وتیشی، ماوه‌یه‌كه هێزێكى ئه‌منى چۆته ده‌روازه سنوریه‌كانى سلێمانى بۆ كۆنترۆڵكردنى قاچاخچێتى، ئایا هه‌مان ئه‌و هێزه له‌ده‌روازه‌كانى هه‌ولێرو دهۆكیش بونى هه‌یه؟، بۆیه ته‌حه‌دای سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌به‌رده‌ستمدایه با بێته په‌رله‌مان‌و وه‌ڵامم بداته‌وه”.
له‌باره‌ى داهاتى نه‌وتەوە کاروان گەزنەیی وتی، “900 ملیۆن دۆلار داهاتى مانگانه‌ى نه‌وته، 480 ملیۆن دۆلارى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌كاته 700 ملیار دینار، به‌ڵام 300 بۆ 350 ملیار دینارى دینارى نه‌وت دیارنییه‌و كه‌س نازانێت چى به‌سه‌ردێت، ئه‌وانه‌ى باسمكردن هۆكارن بۆ دابه‌شنه‌كردنى موچه نه‌ك ئه‌وه‌ى سلێمانى تۆمه‌تبارو تاوانبار بكرێت، ئه‌وه‌شى ده‌وترێت په‌رده‌پۆشكردنى كه‌موكوڕیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه”.
ئاماژەی بەوەشدا، هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی چاودێری دارایی تەنها لە ساڵی 2020 زیاتر لە 600 ملیار دینار بەهۆی گەندەڵی لە داهاتی گشتی حکومەتی هەرێم دیار نییە کە %80 لە هەولێر و دهۆکە، وتیشی پارێزگای سلێمانی تەواو پشتگوێ خراوە بۆیە پرۆژەی جادەی سەد مەتری جێبەجێناکرێت.