پۆڵەتیک پرێس راستی داخستنی ئەو کافتریایەی هەولێر دەخاتەڕوو کە سروودی بەعسی پەخشکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەرچەندە پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا ئەو کافترایایەى سرودى بەعسى لێدابوو دابخرێت و خاوەنەکەى دەستگیر بکرێت، بەڵام پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس وتی: تا ئێستا نە کافتریاکە داخراوە و نە خاوەنەکەشی دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس کاتێک گەیشتە کافتریای (پەرمی جیانۆ) لە هەولێر  رایگەیاند، “تا ئێستا نە کافتریاکە داخراوە و نە خاوەنی کافتریاکەش دەستگیرکراوە، تەنانەت دەرگاکەش کراوەتەوە و هیچ هێزێکی ئەمنیش دیار نییە تا ڕێکاری ئەمنی بگرنەبەر”.

خاوەنی کافتریاکەش بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “کەس دەستگیر نەکراوە و تا ئێستا ئاگاداری ئەوە نین و ڕێنماییان بەدەست نەگەیشتووە بۆ داخستنی کافتریاکەیان و دەستگیرکردنی کارمەندەکەشیان”.

وتیشی: ئەو حاڵەتەی روویداوە بەئەنقەست نەبووە بەڵکو ئەو گۆرانییە لە یوتیوبەوە هاتووە کاتێک یەکێک لە کارمەندەکانیان ویستوویەتی گۆرانیەکە بگۆڕێت دەستی بەر ئەو سروودە کەوتووە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى ڕژێمى بەعس پەخش دەکرا، پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنەکەى دەستگیربکرێت و کافترایاکەش دابخرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا