بەهۆی زیانگەیاندن بە تونێلی دەربەندیخان شوفێرێك رەوانەی دادگا كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێرێكی رەوانەی دادگا كرد،كە بە نایاسایی كۆنتێنەری بەناو تونێلی دەربەندیخاندا بردووە و زیانی بە تونێلەكە گەیاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی شۆفێران و هاوڵاتییان، ئاگادارییان بڵاوكردەوە كە شۆفێرانی كۆنتێنەرەكانی گواستنەوەی ئاسن و سكراب دەبێت كۆنتێنەرەكانیان نوێبكەنەوە و قەدەغەیان كرد بەناو تونێلدا تێبپەڕن، هەندێكیان پابەندنابن و لە كاتەكانی درەنگانی شەودا بەناو تونێلەكەدا تێدەپەڕن. دەشڵێت، ئاگاداركراینەوە یەكێك لە كۆنتێنەرەكان بەناو تونێلەكەدا هاتووەتەوە، لاكانی تونێلەكەی خراپكردووە، دوای بەدواداچوونمان توانیمان دەستبەسەر ئەو بارهەڵگرەدا بگرین و شۆفێرەكەی رەوانەی دادگا بكەین.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی دەربەندیخان، هاتووە، هۆشداریی بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، بۆ جارێكی تر ئاگاداریان دەكەینەوە تا كۆنتێنەرەكانیان نوێنەكەنەوە و دڵنیانەبین لە سەلامەتی و توندوتۆڵی و بەرزیی یاسایی، ئەوا بە هیچ شێوەیەك رێگەیان پێنادەین و ئەوەشی گوێڕایەڵ نەبێت، دوای 5ی 1ی 2023 لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەكەین و رەوانەی دادگایان دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا