پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بانکی گۆڵدمان کۆمۆدیتیس ریسێرچی ئەمریکی پێشبینی دەکات لە چارەکی دووەم و سێیەمی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 75 دۆلار بەرزببێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا بانکە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دەگاتە 70 دۆلار و دواتریش لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بۆ 75 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

هاوکات، بانکەکە پێشبینی دەکات لە کۆتاییەکانی مانگی تەمموزی 2021 داوای جیهانی لەسەر نەوت بگاتە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بانکی گۆڵدمان کۆمۆدیتیس ریسێرچی ئەمریکی پێشبینی کرد، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 60 دۆلار و لە چارەکی سێیەمیش بگاتە 65 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا