بەرهەمی په‌تاته‌ى جوتیاران نزیکەى 70% زیادی كردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا 200 هەزار تۆن بەرهەمی پەتاتە زیادیکردووە و ئەمساڵیش گەیشتووەتە 600 هەزار تۆن کە داهاتەکەشی بە 500 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیارانی هەرێمی کوردستان ساڵانە، 30 جۆر پەتاتە بەرهەم دەهێنن، لەو رێژەیەشدا 10 جۆریان پیشەسازیین و بۆ بەرهەمهێنانی (فینگەر و چپس) بەکار دەهێنرێن.

مەهدی محەمەد، سەرپەرشتیاری کۆگای پەتاتەیە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندووە، لە كێڵگەكانەوە پەتاتە دێت و دوای پشكنین، لە لایەن لیژنەی ئەندازیاران، باش و خراپ جیا دەكرێنەوە، پاشان کێش دەكرێن و هەریەك بە قەبارەی خۆی دەچێتە ناو سیستم و ژمارەیان بۆ لە یەك تا سێ بۆ دیارى دەکرێت، دواتر بۆ كۆگا رەوانە دەکرێن.

ئەو سەرپەرشتیاری کۆگایە باسی لەوەشکردووە، بۆ ئەمساڵیش گرێبەستیان لەگەڵ جووتیاران كردووە، بۆ ئەوەی 20 هەزار تۆن پەتاتەیان لێ وەربگیرێت، كە دەتوانرێت لە كۆگاكان بۆ ماوەی شەش مانگ هەڵبگیرێن و بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەكاربێت.

لەبارەی زیادبوونی بەرهەمی پەتاتەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، مەهدی محەمەد روونیکردووەتەوە، بەهۆی زیادکردنی ژمارەی کۆگاکانی ساردکەرەوە کە جووتیاران ترسی ئەوەیان نییە بەرهەمەکانیان نەفرۆشرێت و تێکبچن، هەروەها بەهۆی هاتنە پێشەوەی کۆمپانیاکان و برەودان بە پیشەسازی خۆراکی و هاوکاریکردنی زیاتری جووتیاران وایکردووە، ئەمساڵ 70% ی بەرهەمی جووتیاران بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا