گۆڕان وه‌زیرێكی پێشوو بۆ پۆستێكی باڵا كاندید ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نزیكه‌ى شه‌ش مانگه‌ كاندیدى پۆستى سه‌رۆكى سندوقى كوردستان بۆ داهاته‌نوتییه‌كانى دیاریكردووه‌، به‌ڵام به‌هۆى دروستبونى ململانێكانى نێوان پارتى و گۆرَان ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ پۆڵه‌تیك پرێس دراوه‌، بزوتنه‌وه‌كه‌ ماوه‌ى پێنج مانگه‌ (ساماڵ سه‌ردار) كه‌ پێشتر وه‌زیرى بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ وه‌ك كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكى سندوقى كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتییه‌كان دیاریكردووه‌، به‌ڵام تائێستا به‌فه‌رمى نه‌كراوه‌ته‌ سه‌رۆكى ئه‌و سندوقه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانیش هۆكارى یه‌كلاینه‌كردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى داهاته‌ نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه،‌ پارتى نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵوێست و ئه‌داى گۆڕان له‌ ناو په‌رله‌مانى كوردستان به‌هۆى ده‌نگنه‌دانى ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانى گۆڕان به‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به‌ پارتییه‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، له‌ناو پارتیدا بۆچونێك دروستبووه‌ كه‌ به‌ئه‌ندازه‌ى شه‌ش كورسى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان بكات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌ى له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانى پارتیدان.

بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر له‌باره‌ى هۆكارى یه‌كلاینه‌كردنه‌وه‌ى كاندیده‌كه‌ى گۆڕان بۆ ئه‌و پۆسته‌ پۆڵه‌تیك پرێس په‌یوه‌ندى كرد به‌ (ساماڵ سه‌ردار) به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ بدات و وتی “كۆمێنتم نییه‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا