پۆڵەتیک پرێس
زێت تی ئی تایبەتمەندیە زۆرەکەی مۆبایلە نوێیەکەی نوبیا ڕێد ماجیک ئەیت پڕۆ دەخاتەڕوو.
نوبیا ڕێد ماجیک ئەیت پڕۆ کێشەکەی 228 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، بەشوشەی کۆرنین گۆرێلا گلاس فایف داپۆشراوە بۆ پارێزگاریکردن.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە 12، 16 یان 18 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاترییەکەی لەنێوان 5000 بۆ 6000 میلی ئەمپێردایە.