تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ لە نیپاڵ مۆبایلێكی زیرەكی گالاكسی m02s دروست دەكات، بە نرخی ١٤٠ دۆلاری ئەمریكی دەیخاتە بازاڕەوە.

تایبەتمەندیەكانی سامسۆنگی نوێ، ئەوەیە، كە مۆبایلەكە سێ كامێرای هەیە لەبەشی پشتەوە، بە توانای ١٣ مێگاپێكسڵ لەگەڵ هەستەوەرێك بە توانای ٢ مێگاپێكسڵ ، هەروەها لێنزێكی ماكرۆی ٢ مێگا پێكسڵ.

مۆبایلە نوێیەكەی باتیرییەكەی ٥٠٠٠ یەكەیە و شاشەیەكی ips lcd بە پێوانەی 760×1560 پێكسڵ٦.٥

مۆبایلە نوێیەكە چارەسەری سناپ دراگۆنی ٤٥٠ ی هەیە، كە لەلایەن كوالكۆمی ٨ ناوكی، هەروەها چارەسەری adreno 506 هەیە.

كامێرایی بەشی پێشەوە بە دیقەی ٥ مێگا پێكسڵەو مۆبایلەكە بە شێوەیەكی گشتی میمۆریەكی ٥ گێگابایتی هەیە، بەڵام لەناوخۆدا میمۆریەكەی ٦٤ گێگا بایتە، هەروەها دەتوانیت كارتی microSD بۆ بەكار بهێنی، كە دەتوانێت ٥١٢ گێگابایتت پێ ببەخشێت.

هەروەها لە لایەن كۆمپانیای تەكنەلۆجیای كۆریای باشورەوە ، تایبەتمەندی ISO وhdr ی بۆ دابین كراوە، ئەم مۆبایلە نوێیە بە سیستمی ئەندرۆیدی ١٠ كاردەكات ، وەك OneUI.

یەكەم نموونەی مۆبایلی سامسۆنگە، كە خاوەنی ٦٤ گێگابایت بێت و بە نرخی ١٤٠ دۆلار لە نیپاڵ بفرۆشرێت، سێ ڕەنگی هەیە وەك شین ڕەش سور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا