هواوی هەموو یارییەكانی tencentلەڕیزبەندی بەرنامەكانی لادەبات

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی ناكۆكی لە دابەش كردنی داهات لەلایەن دوو كۆمپانیای چینی مۆبایلی هواوی، هەموو یاریەكانی tencentی لە ڕیزبەندی بەرنامەكانی دا نەهێشت.

لە ٣١ ی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو كۆمپانیای هواوی، گۆڕانكارییەكی گەورەی لەبەرنامەكانیدا كرد بەپێی چۆنییەتی كاركردنی ئەو، دوو كۆمپانیایە.

هەرچەندە هواوی بەئەنجامدانی ئەم هەنگاوە دڵ خۆش نەبوو، لەبەر ئەوەی بووەتە ڕێگر لە بەردەم هاوكارییەكانیان بۆ بەكارهێنەرانیان، بەڵام ناچار بوون، كە ئەنجامی بدەن.

هەروەها كۆمپانیای هواوی ئاشكرای دەكات كە لە بەرنامەیاندایە بەڕێژەی لە ٪٥٠ داشكاندن ، بۆ یارییەكانی tencent بكات، بەڵام لە ئێساتدا بە هۆی هۆكارێكی تەكنیكی لەلایەن هەردوو لا، یارییەكان لە بەرنامەی فرۆشتنەكەی دا لە ئێستادا دیار نین.

كۆمپانیایەكی یاری چینیش رایگەیاند، كۆمپانیای هواوی بە ڕێژەی ٪٤١.٤ لە بازاڕەكانی چاینا یارییەكانی داوا كردۆتەوە هەروەها بە ڕێژەی لە ٪١٤.٩ لە بازاڕەكانی جیهان.

لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٠ دا بە هەمان شێوە ناكۆكی كەوتە نێوان كۆمپانیای ئەپڵ و گوگڵ لە ئەمریكا بە هۆی پشت گوێخستنی ڕێنماییەكانی پارە دان ، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یارییەكانی tencet لە بەرنامەكانیان دا لابەرن.لە ئەنجام دا لەلایەن ڕیكخراوەی ئیپیكەوە داوایان لەسەر تۆمار كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا