سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی نۆت25 ئاڵترا بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات.

مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی نۆت25 ئاڵترا دووریەکەی(165/75.8/8.6) ملیمە، کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ تو ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی3215/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، شاشەکەی بە شوشەی کۆرنین گۆرێلا ڕوپۆشکراوە دەیپارێزێت.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(108+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی، زیوی، ڕەش، سەوز، شین و ڕەنگی دیکەشی هەیە نرخەکەشی نزیکەی 735 دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا