سالار سەرحەد: هەمیشە ئامادەی دانیشتن و گفتوگۆ بووین لەگەڵ پارتی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سالار سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، “وەکو یەکێتی هەمیشە ئامادەی دانیشتن و گفتوگۆ بووین لەگەڵ پارتی”.

ئەمڕۆ یەکشەممە سالار سەرحەد ئاشکرایکرد، دوای سەری ساڵی تازە دەرگای لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لەگەڵ پارتی واڵاتر دەکەین”.

وتیشی، “لە 30 ساڵی رابردوودا لەگەڵ پارتیدا پێکەوە حکومڕانیمان کردووە و ئەم وڵاتەمان بە باش و خراپەوە گەیاندووەتەوە ئەم قۆناخەی ئێستا”.

جەختی لەوەش کردەوە، “سیاسەتی نەگۆڕ و هەمیشەیی یەکێتی قوربانیدان بووە لەپێناوی بەرژەوەندیی خەڵک، باوەڕیشمان وایە لەپێناوی خەڵک و داواکارییەکانیان بە سازشیش بێت، ئامادەین سازش بکەین، بەڵام نابێت کێشەکان لەوە زیاتر کەڵەکە بکرێن و خەڵکیش لە هیچ لایەنێک قبووڵ ناکات.”

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا