عێراق‌و ئێران جەخت لە ئاسایشی سنوورەكان دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆبونەوەیەكی نێوانیاندا جەختیان لە پاراستنی ئاسایشی سنورەكان و پابەندبونی هەردولا بە رێككەوتنەكانی پەیوەست بەو بوارە كردەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،رۆژی سێشەممە، قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پێشوازی كرد لە عەلی باقری كنی، بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبونەوەكەدا چەند پرس و دۆسیەكی جێی گرنگی هەردولا تاوتوێ كراون بەتایبەت پرسی ئاسایشی سنورەكان و پابەندبونی هەردولا بە رێككەوتنەكانی ئەو بوارەو هەردولاش جەختیان كردۆتەوە لەسەر جێبەجێكردنی بڕگەكانی لێكتێگەیشتنی ئەمنی ئیمزاكراوی نێوانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا