ئێران سزای هێڵی ئاسمانی عێراق دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
ئاژانسی هەواڵی فارس-ی ئێرانی بڵاویكردەوە، كە لە 4ی ئۆكتۆبەرەوە مۆڵەتی گەشتەكانی ئاسمانی عێراق هەڵوەشاوەتەوە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی گەشتەكانی عێراق بۆ ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هێڵی ئاسمانی عێراقی سەرپێچی كردووە لەگواستنەوەی سەرنشینەكان بەڤیزای كۆمپانیایەك.

ئەمە لە كاتێكدا ڕێككەوتنێك لە نێوان تاران و بەغدا هەیە بۆ سنوورداركردنی گواستنەوەی گەشتیاران بەبێ‌ ڤیزا.

تائێستا لەبارەی بڕیارەكەی حكومەتی ئێران، عێراق هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوەو هەڵوێستیشی لەو بارەوە رانەگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا