شەش هەزار پرۆژەی وەهمی لە عێراق هەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی راسد بۆ پشتیوانی دەستپاكی رایگەیاند، رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 35% بەرزبووەتەوە و شەش هەزار پڕۆژەی وەهمیش بەبڕی 190 ملیار دۆلار هەیە.

عەبدولرەزاق سوڵتانی، سەرۆكی رێكخراوەكە بڵاویكردەوە، ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانان و نەتەوە یەكگرتووەكان كاریگەرییە خراپەكانی گەندەڵییان دەرخست.

وتیشی، لە ساڵی 2003 ەوە تا ئێستا، 250 ترلیۆن دینار لە عێراق دیارنەماوە و 312 ملیار دۆلاریش براوەتە دەرەوەی وڵات.

سەرۆكی رێكخراوەكە باسی لەوەشكرد، شەش هەزار پڕۆژەی وەهمی بە بڕی 190 ملیار دۆلار هەیە كە پارەكەی دەچێتە گیرفانی گەندەڵكارانەوە لەبری ئەوەی بچێتە خەزێنەی دەوڵەت.

روونیشیكردەوە، بەهۆی گەندەڵییەوە، رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 35% بەرزبووەتەوە بە تایبەت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری وڵاتەكە، بەشێوەیەك پارێزگای موسەنا لە پێش پارێزگاكانی ترەوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا