پۆڵەتیک پرێس
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە یۆنان دەکات چەک بۆ ئۆکرانیا دابین بکات بەڵام یۆنان ڕەتی دەکاتەوە.
ڤیكتۆریا نولاند جێگری وهزیری دهرهوهی ئهمریكا، لە سەردانێکدا بۆ وڵاتی یۆنان سەردانی نیکۆس پانایاپۆلس وەزیری بەرگری یۆنان دەکات و داوا دەکات هاوکاری ئۆکرانیا بکەن و چەکیان بۆ دابین بکەن.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێزانینی خۆی بۆ یۆنان دەربڕیوە سەبارەت بە گرنگی ئەو رۆڵەی بەرامبەر ئۆکرانیا هەیبووە، بەڵام وەزیری بەرگری یۆنان داواکارییەکەی سەبارەت بە دابین کردنی چەک بۆ ئۆکرانیا ڕەتکردۆتەوەو وتویەتی ئێمە سازش ناکەین لەسەر سیستمی بەرگریمان.