هەناردەی نەوتی هەرێم لە تورکیاوە ڕاگیرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی بۆ تورکیا ڕاگەیاند.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سوریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیرا.

وتیشی، بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین پرۆسەی هەناردەكردن دەست پێ بكاتەوە.

ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێم دوای ئەوە دێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بومەلەرزەی بەهێز ناوچەکانی باکووری کوردستان و تورکیای هەژاند و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە ژێرخانی وڵاتەکە گەیشت و قوربانییەکی بێشووماریشی لێکەوتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا