پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی وەزارەتی تەندروستی داخستنی سێ کۆمپانیای دەرمان لەهەولێر رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، داخستنی كۆمپانیاكانی دەرمان بۆھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوونیان بە رێنمایی و مەرجەکانەکانی وەزارەت و کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان دەگەڕێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بەبەردەوامی هۆشداری دەدات بەكۆمپانیاكانی دەرمان تاپابەندی رێنماییەكان بۆیە لەكاتی پابەند نەبوونی كۆمپانیاكانی دەرمان بەڕێنماییەكان سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەكاتەوە.