لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە جۆری شێلان لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە16ی کانونی دووەم، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مان بارهەڵگر) بەئاراستەی ناحیەی جەلەولا ڕۆیشتووە ویستویەتی لەناو گردەگۆزینە پێچ کردنەوە ئەنجام بدات و بگەڕێتەوە لەوکاتەدا هاوڵاتییەک دەشێلێت و گیان لەدەست دەدات”.

ئاماژەی بەوەکرد، هاوڵاتیەکە لەدایک بووی ساڵی 1937ەو، دانیشتووی گردەگۆزینەی سەبەرقەزای کەلارە.

ڕوونیکردەوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا