پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاسایشی راپەڕین لەسنوری رانیە باندێكی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر و دروای ساختەی دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند، دوای دەستكەوتنی زانیاری و بەڵگەی پێویست لەسەر گروپێكی ماددە هۆشبەرەكان، پاڵپشت بە یاسا و دەسەڵاتی دادوەری لەسنوری ڕانیە، باندێكی پێنج كەسییان بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دراوی ساختە، لەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەستگیركردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، تۆمەتبارەكان چەندین جۆری ماددەی هۆشبەری وەك هێرۆین و تریاك و ماریجوانە و كریستاڵ و هەروەها نزیكەی سێ هەزار دەنكە حەبی ترامادۆڵی 225 ملم و هەشت ملیۆن و 450 هەزار دیناری ساختەشیان پێبووە.
هەروەها دەست بەسەر چەند كەلوپەلێكی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكاندا گیراوە، وەك كەمۆڵە و پایپی شوشە.