سەرۆك كۆماری فەرەنسا پشتیوانی خۆی بۆ پاراستنی سەروەری عێراق دووپاتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، جەختی لە پاراستنی سەروەری عێراق كردەوە و رایگەیاند، هەموو ئەو وڵات و لایەنانەی لە كۆنگرەی لوتكەی دووەمی بەغدا بەشدارن، پێویستە كار بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق بكەن.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، لە كۆنگرەی لوتكەی دووەمی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی كە لە ئوردن بەڕێوەدەچێت، بەشداربوو و لە دەستپێكی كۆنگرەكەدا لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێی چەندین وڵات، وتی: دەمانەوێت كۆتایی بەمە بێنین.

سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، دژایەتی خۆی بۆ هەر جۆرە دەستوەردانی وڵاتێك لە كاروباری ناوخۆی وڵاتێكی دیكە دووپاتكردەوە و رایگەیاند: پێویستە كۆتایی بە دەسوەردان لە كاروباری ناوخۆیی وڵات بهێندرێت و بێگومان ئەگەر پابەندی بڕیارەكانی ئەو كۆنگرەیە بین، كاریگەرییەكانی بەچاوی خۆمان دەبینین.

ئاماژەی بەوەشدا ئەو لایەنانەی لە یەمەن و لوبنان بوونەتە هۆكاری كێشە، هەمان سیاسەت لە عێراق و ناوچەكە پەیڕە دەكەن.
دووپاتیكردوە، پێویستە هەموومان پارێزگاری لە پاراستنی سەروەری خاكی عێراق و ئاسایشی ناوچەكە بكەین. فەرەنسا بۆ هەموو هاوكارییەك ئامادەیە و لە هەموو هەنگاوێك بۆ ئارامیی ناوچەكە هاوكار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا