ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانیەوە بۆ هاوڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، ئاگادارییەک دەدات بەو کەسانەی دەیانەوێت بە ڕێگای نایاسایی کۆچ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەڕێگەی پەڕەی تایبەت بەخۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاهادارییەک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە، ڕێگا یاساییەکانی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری، ڤیزای کارکردن، ڤیزای نەخۆشی و چەند جۆرێکی دیکە لەڤیزا.

مەبەستی بڵاو کردنەوەی ئاگادارییەکە، پاراستنی هاوڵاتیانە بۆ ئەوە ڕوبەڕووی مەترسیەکانی کۆچی نایاسایی نەبنەوە.

دەقی ئاگادارییەکە.

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆچی نایاسایی بکەن
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەڕێگەی هەڵمەتێکی میدیاییەوە هاوکار و ڕێنیشاندەری هاوڵاتییانی خۆشەویست دەبێت، بۆئەوەی بەڕێگەیەکی یاسایی کۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکەن، نەک ڕێگەی مەرگەسات و قاچاخ و نایاسایی بگرنەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەڕێگەی پەڕەی تایبەت بەخۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕێگا یاساییەکانی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری، ڤیزای کارکردن، ڤیزای نەخۆشی و چەند جۆرێکی دیکە لەڤیزا بڵاودەکاتەوە.
ئامانجمان لەم هەڵمەتە ئەوەیە هاوڵاتییان بەڕێگایەکی سەلامەت و یاسایی کۆچبکەن، بۆئەوەی خۆیان و خێزانەکانیان دووربن لە مەترسییەکانی ڕێگای کۆچی نایاسایی.
لێرەوە داوا لە ھەر کەسێکی بە ئەمەک و دڵسۆز دەکەین، کە دیمەنی ژن و منداڵ و گەنج و پیرەکانی ڕێگای کۆچ ناخی هەژاندوون، هاوکارمانبن لەم هەڵمەتەدا، بۆئەوەی چیتر هاوڵاتییان کورد لەو ڕێگایە نەبنە قوربانی و ڕێگری لەو نەهامەتییە بکەین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا