داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بزانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی ئەمڕۆ یەك شەممەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕینی راگەیاندووە كە كۆی گشتی شەش ملیار و 273 ملیۆن و سێ هەزار دینار بووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی كانوونی یەكەم، لە ماڵپەڕی شەفافیەتدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەمڕۆ داهاتی گەنجینەی یەك 414 ملیۆن دینار، گەنجینەی دوو پێنج ملیار دینار، گەنجینەی راپەڕین 221 ملیۆن دینار، گەنجینەی گەرمیان 67 ملیۆن دینار، گەنجینەی چەمچەماڵ 36 ملیۆن دینار و گەنجینەی هەڵەبجەش 12 ملیۆن دینار بووە.

لە ماڵپەڕەكەدا باس لەوەشكراوە: كۆی گشتی داهاتی ئەمڕۆ شەش ملیار و 273 ملیۆن و سێ هەزار دینارە، ئەمەش ئەوە دەردەخات پڕۆژەكە بەتەواوەتی داتای دروستی تێدایە و تەنانەت سێ هەزار دیناری ئەمڕۆی داهاتیشی تێدا دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا