فەرمانبەرێکی کورد لە کەرکوک دوای دەستگیرکردنی گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی کەرکوک فەرمانبەرێکی کورد دەستگیردەکەن و دواتر هەواڵی گیانلەدەستدانی دەدەن بە خێزانەکەی.

شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی کەرکوک فەرمانبەرێکی کوردیان بەناوی عەبدولقادر سەباحەوە دەستگیرکرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵی گیان لەدەستدانیان گەیاند بە خێزانەکەی.

هاوکات، داوایان لە خێزانەکەی کرد تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەرکوک وەربگرنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، عەبدولقادر سەباح فەرمانبەری لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بووە.

لە ئێستادا تیمی پۆلیس و لێکۆڵینەوە هەواڵگری لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و تا ئێستا چوار کەسەر لە ڕووداوەکەوە تێوەگلاون و دەستگیرکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا