وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچەی مووچەخۆران بەبڕی 69 ترلیۆن دینار جێگیرکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لەهەمواری یاسای بودجەدا مووچەی مووچەخۆران بەبڕی 69 ترلیۆن دینار جێگیرکراوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد،” لەماوەی تەنها دوو هەفتەدا حکومەتی عێراق هەمواری یاسای بودجەی 2024 پەسەنددەکات، کە مووچەی مووچەخۆران بەبڕی 69 ترلیۆن دینار جێگیرکراوە و تێیدا بەتەواوی مووچە پارێزراوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە پارەدارکردنی پارێزگاکانی عێراق پەسەنددەکرێت، هەروەها جموجۆڵێکی باشی کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق هەیە.

ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی سیستمی بانکی لە عێراق، پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا