پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی ڕاگەیاندنو پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا پەخشکردنی درامای “معاویە”و فیلمی “ئەبولوئلوئە” کە کەناڵەکانی عێراق قەدەغە بکات.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی روونیکردوەتەوە کە هەردوو کەناڵی MBC عێراقو “العشائر” بەدەم داواکارییەکەی دەستەکەوە هاتونو بڕیاریانداوە لەمانگی ڕەمەزاندا ئەو دوو بەرهەمە پەخشنەکەن.
دەستەکە لەبەیاننامەیەدا ئاماژەی بەوەکردوە، دەرکردنی ئەو ڕێنماییە لەچوارچێوەی ئەو خواستەدایە کە هیچ کارێکی هونەری پەخشنەکرێت کە مامەڵە لەگەڵ بابەتگەلی مێژویی مشتومڕاویدا بکات، لەنێویاندا ئەو دوو کارە هونەرییەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکرا.
زنجیرە درامای “معاویە” لەبەرهەمهینانی گروپی کەناڵەکانی MBCی سعودیەو وابڕیار بوو لەماوەی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا پەخشبکرێت.
بەگوێرهى بەرهەمهێنەرانی کارە هونەرییەکە، زنجیرەکە لەڕێگەی کارێکی درامیەیەوەو بەشێوەیەکی نوێ کەسایەتی ڕاستەقینەی موعاویەی ئەبی سوفیان دەخوێنێتەوە، ئەمەش نیگەرانیی شوێنکەوتوانی ئاینزای شیعەی لێکەوتەوە.