یەكەم كاروانی سوپای عێراق بۆ پاراستنی سنوورەكانی هەرێم و ئێران بەڕێخرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكەم كاروانی هێزەكانی پاسەوانی سنووری فیدڕاڵی بۆ پاراستنی سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران بەڕێكەوتووە و ناردنی هێزیش بەردەوامی دەبێت.

رۆژی سێشەممە 6_12_2022، میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە: رۆژی رابردوو لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق یەكەم كاروانی ناردنی هێزەكانی پاسەوانی سنووری فیدڕاڵی بەرەو سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بەرێخراوە و رێگری دەكەن لە بەزاندنی سنوور لەلایەن هەردوو وڵاتەوە و ئاسایشی ناوچەكە بەرقەرار دەكەن.

هاوكات، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندووە: سەرۆك وەزیران بەتەواوەتی دەیەوێت سنوورەكانی وڵات لەگەڵ ئێران و توركیا بپارێزێت و رێگری بكات لە هێرشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا