پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز بۆماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز بۆماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، شۆفێران دەتوانن لەو ماوەیەدا ئەو ڕێگا لاوەکییە بەکاربهێنن کە دەچێتەوە ناو ماڵەکانی ناڵپارێز.