فراكسیۆنی یەكێتی داوای ناردنی بودجەی هەرێم بۆ پەرلەمان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان یاداشتێك لەبارەی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 دەداتە حكومەت و رایدەگەیەنێت، بەشێك لە كێشە و قەیرانەكان پەیوەندیان بە نەبوونی پرۆژە یاسایی بودجەوە هەیە.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەوەرزی نوێی یاساداناندا لە رۆژی یەكی ئەم مانگەدا وەك فراكسیۆنی یەكێتی داوایان لە حكومەت كردووە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی بنێرێتە پەرلەمان.

 

وتیشی، “یەكێك لە ئەولەویەتی كارەكانمان فشارخستنە سەر حكومەتی هەرێمە بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ پرۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان، لەو چوارچێوەیەشدا یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی بنێردرێت بۆ حكومەت تاوەكو بودجەی2021 بنێرێتە پەرلەمان”.

ئەو داوایەی فراكسیۆنی یەكێتی لەكاتێكدایە، ماوەی شەش ساڵە حكومەتی هەرێم بەبیانوی قەیرانی دارایی و كەمبونەوەی داهاتەكانییەوە، پرۆژە یاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا